پەرلەمانتارێك: بەموچەی خانەنشینیەكەم، موچە بۆ 10 منداڵی بێ باوك دەبڕمەوە

شەممە, 03 ئازار 2018 11:59

 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر خانەنشین ببم بەپێی یاسای چاكسازی لەموچە و دەرماڵە بڕی دوو ملیۆن دینار وەردەگرم و بەو پارەیەش 10 منداڵی بێ سەرپەرشتی، پێ كەفالەت دەكەم.

 

حاجی كاروان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:" چوار ملیۆن دینار وەرناگرم، ئەگەر خانەنشین ببم بڕی دوو ملیۆن دينار وەردەگرم بەپێی یاسایی خانەنیشینی و ئەو دوو ملیۆنەش لانی كەم 10 خێزانی بێ سەرپەرشتی لێ كەفالەت دەكەم".

 

هەورەها ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەگەر بۆ پەرلەمانی عێراقش دەرچوم ئەوە خانەنشین نابم لەپەرلمانی كوردستان وە ئەو كاتە 100 خێزانی شەهید و بێ باوك لەخۆم دەگرم ومانگانە موچەكەی خۆمیان لەگەڵ دابەش دەكەم.

 

 

 

 

 

س ب