مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت

شەممە, 03 ئازار 2018 15:55

 

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی دوو دەزگای بدرێت و دوای ئەوانیش مووچەی خانەنشینان دەدرێت.


سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمەوە بە سپی میدیای راگەیاندووە " بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی هێزەکانی زێرڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن بدرێت ".

ئەو سەرچاوەیە وتی " دوای پێدانی پارەی ئەو دوو هێزە، مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەدرێن ".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد دابەشکردنی مووچەی ئەم دەزگایانە بەندە بەو پارەیەوە لە بەردەستی حکومەتدایە.