نێچیرڤان بارزانی: نیگه‌رانین له‌به‌غدا

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 12:23

 

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ به‌بێ به‌شداری فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان نیگه‌رانی كردوین و به‌داخه‌وه‌ین كه‌ ئه‌و كاره‌ گه‌یشت به‌وه‌ی به‌و رادەیەو بە زۆرینەو كەمینە بودجە پەسەند بكرێت .

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەبینەوە بۆ راگەیاندنی یەك هەڵوێستی، هیوادارین بتوانین بە پێی دەستوور كێشەكان چارەسەر بكەین .

وتیشی: كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە گفتووگۆ چارەسەر دەكرێت و ئێمە هەمووكات بۆ گفتوگۆ ئامادەین، رۆژانی رابردووش سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبووەوەو پێویستە سەرۆك كۆماریش هەڵوێستی هەبێت .

نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پڕۆسەی سیاسی بەتەنها موڵكی یەك لایەن نییەو ئێمە تا ئێستا لە گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا بەردەوامین، گەشبینیشین بەرامبەر چارەسەركردنی كێشەكان و بەوهیوایەین چارەسەریان بكەین.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: دوای ساڵی 2003 هەرێمی كوردستان بە هاوبەشی دامەزرایەوە لەگەڵ بەغدا بە پێی رێكەوتنەكانیش دەبووایە بەغدا بەپێی دەستور مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بكات، بەڵام ئەم عیراقەی ئێستا ئەو عێراقە نەبوو كە ئێمە لەگەڵی رێككەوتین، ئەم كێشانەی ئێستاش تێیداین بەهۆی پێنەدانی مافەكانیانە بە پێكهاتەكان لە لایەن حكومەتی عیراقەوە .

 

م-ع-كانی