به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك له‌ سلێمانی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كاری هاوڵاتیان راده‌گرێت‌

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 12:39

 

به‌هۆی‌ كاركردن و جیاكردنه‌وه‌ی‌ فۆڕمی‌ نوێی به‌شه‌خۆراكی‌ هاوڵاتیان، به‌ڕێوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراك له‌سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانیان نه‌كه‌ن بۆ رایكردنی كاره‌كانیان.

یاسین مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراك له‌سلێمانی ڕاگه‌یاند: له‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ڕابردووه‌وه‌ فۆڕمی‌ به‌شه‌خۆراكی‌ هاوڵاتیانمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، ئێستاش لیژنه‌مان بۆ وردبینی و جیاكردنه‌وه‌ی‌ بنكه‌كان پێكهێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا دابه‌شی‌ بكه‌ین.


به‌ڕێوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراك له‌سلێمانی بۆ snn وتیشی‌: به‌هۆی‌ كاركردن له‌و فۆڕمانه‌دا ئه‌مڕۆ 4ی ئازاری 2018، بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌ پشومان ڕاگه‌یاندووه‌و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ڕاییكردنی‌ كاره‌كانیان سه‌ردانمان نه‌كه‌ن.

 

 

 

ش.م