سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی دوو پێشنیار راده‌گه‌یه‌نێت

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 12:54

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمە صاڵح

فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامیی لە پەرلەمانی كوردستان لە په‌یامێكدا  كە ئاراستەی ڕای گشتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات ، دوو پێشنیاری بەپەلە ڕادەگەیەنێت .

ئاری عەبدوللتیف، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامیی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە پەیامەكەی كرد و ڕایگەیاند : لە ئاسۆی بڕوابونمان بە بنەماكانی شەرع و دادگەری و بەڕەچاوكردنی دۆخی ئابوری و پاراستنی كەرامەتی خەڵكی ئەم هەرێمە بەشمەینەتە بۆسەقامگیری و ئاشتی سیاسی و پێكەوە ژیان و بەرگرتن لە موزایەدە ، بۆیە لەپێناو خوای گەورەو پاراستنی شەرع و یاساو بنەمای عەدالەت و داهاتووی گەلەكەمان دوو پێشنبار دەخەینە ڕوو .


سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامیی وتی: " پێشنیار دەكەین خانه‌نشینی پلە تایبەت و باڵاكان خانە نشینیان هەڵبوەشێتەوە ئەوانەی لە خوار تەمەنی ستانداری بەیاسا ڕێكخراوەكە (63) ساڵە ،هەریەكە لەو پلەو پۆستانەش پاش تەواو بونی خولەكەی ئەگەر تەمەنی نەگەشتبوە ئەو ڕێژەیە بگەڕێتەوە سەر وەزیفەكەی خۆی ،پێشنیاریش دەكەین بڕگەی خانەنشینی پلەباڵاكانی وەك وەزیر و پەرلەمانتار بە پێی یاسا هەموار بكرێتەوە و بە پێی ڕێكاری یاسایی و پشت بەستن بە دادگەری و شكۆی خەڵكی كوردستان ڕێكبخرێتەوە و ئەو دوو بڕگەیە بخرێتەوە بەرگفتوو گۆ و دەنگ دانەوە .

م-ع-كانی