هه‌ڵه‌دنی بۆ په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: له‌ 2005 كه‌یه‌كگرتوو ئۆپۆزسیۆن بوو به‌شێكتان له‌كوێ بون

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 15:00

 

له‌سه‌ر به‌شێك له‌ قسه‌كانی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، سه‌ركرده‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و په‌رله‌مانتاری ئه‌و حیزبه‌ وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی پێشوی گۆڕان ده‌داته‌وه‌و پێی ده‌ڵێت: من نەچەواشەکارم نەناڕاستی دەڵێم ,باسی ٢٠٠٥ دەکەم ئایا گۆڕان لە ٢٠٠٥ هەبوو, تۆباسی دووەم جار دەکەی کەبارەگاکان لە ٢٠١١ سوتێنران ,باسەکەی من بۆیەکەم ئەزمونی ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتوو بوو لە ٢٠٠٥ ، من لەجەنابت دەپرسم هەندێک لەوانە لەکوێ بون لە ٢٠٠٥ ,کەی گۆڕان هەبوە ئەوکاتە .

 

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی:

لە بێ خەبەران کەشکەک سەڵاوات!!

وەڵامێك بۆ بەڕێز دمحمد کیانی

هەمیشە ئەوڕاستیەم ووتوە کە گۆڕان زەرورەت وپێداویستیەکی گۆڕەپانی کوردستان بوووەکاری گەورەشیان کردوە,جەنابی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان لەکۆتاییەکانی تەمەنی گەورەترین خەرمانی خەمی خەڵکی خستەسەر خەباتی شاخ وپێشمەرگایەتیەکەی,وەئێستاش هیچ دڵخۆش نیم کەگۆڕان شکست بخوات چونکە گۆڕان بەشێکی کاریگەرە لە پڕۆژەی چاکسازی ,ئەم قسەم بۆ ئەوەنیە کەهەندێک جنێو فرۆشی ناو گۆڕان بێدەنگ بن,چونکە ئەوانە(کە هەندێكن وگشتاندن ناکەم)جگە لەجوێن دان هیچی تر نازانن وبڕیاریان داوە جوانی بەرامبەریان نەبینن سەد چاکەت هەبێت هەڵەیەکت کرد(لەوانەیە بەتێڕوانینی ئەوان هەڵەبێت)کۆی چاکەکانت دەسڕنەوە.

بابێمە سەرجەنابی دکتۆڕ کیانی کاکی دکتۆر من نەچەواشەکارم نەناڕاستی دەڵێم ,باسی ٢٠٠٥ دەکەم ئایا گۆڕان لە ٢٠٠٥ هەبوو,تۆباسی دووەم جار دەکەی کەبارەگاکان لە ٢٠١١ سوتێنران ,باسەکەی من بۆیەکەم ئەزمونی ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتوو بوو لە ٢٠٠٥,پاشان کاکە دکتۆر من ووتومە(هەندێک)نەک خوانەخواستە هەموو هەڵسوڕاوو ئەندامە بەڕێزەکانی گۆڕان تۆمەتبار بکەم,من لەجەنابت دەپرسم هەندێک لەوانە لەکوێ بون لە ٢٠٠٥ ,کەی گۆڕان هەبوە ئەوکاتە.

پاشان جەنابت بۆ لەناو گۆڕان نەمایتەوە ,ئەوگۆڕانەی تۆی کردە پەرلەمانتار وازت لێ هێنا,بۆ بەوەفا نەبوی بۆجەنابی کاک نەوشیروان ولەناو گۆڕاندا درێژەت بەخەبات بدایە,چونکە گۆڕان نەبوایە تۆهەرگیز نەدەبویە پەرلەمانتار,فەرمو بەسەربەخۆ و وەک خۆت خۆت هەڵبژێرە بزانم چەند دەنگ دێنی,ئەوقسە بۆمنیش تەواوە کە بەهۆی یەکگرتوەوە گەیشتومە پۆستی پەرلەمانتاری.

پاشان تۆ ئەندام پەرلەمان بوی دەبێت ئەلف وبێ یەک لە قانون بزانی کەدەستەواژەی (تاوان)بەکاردێنی ,کامە تاوان وتنی ڕاستیەکی مێژویی تاوانە,بفەرمو وانیە,بەڵام مەڵێ تاوان ,بۆ بەکارهێنانی دەستەواژەی (درۆ) بەرامبەرمان تەها ئەوەندە دەڵێم دیارە لەباخەڵی خۆتەوە گوێزان دەژمێری وەک کوردەواری دەڵێن.

بۆ ئەوەش کە کردوتە بۆ یەکگرتوو ئەرکێکی ئەخلاقی خۆت جێ بەجێ کردوە,لەوبەشەیدا پێزانینمان هەیە وسوپاست دەکەم,بەڵام بیرت نەچێت باسی ٢٠٠٥ دەکەم یەکەم ئەزمونی ئۆپۆزسیۆنی کەیەکگرتوو بەتەنها بەدروشمی (بنبڕکردنی گەندەڵێ ودابین کردنی خزمەتگوزاری)دابەزی وئەو کاتە( تەخوین وتەکفیری نەتەوەیی وقەومی )کرا وبارەگای سوتێنرا وسەرکردەوئەندامی شەهیدا کرا.

ڕێزی دوبارە م بۆت د کیانی بەڵام دڵنیابە ڕاستیم وتوە ,هەرچەندە وتنی ڕاستی هەندێک جار تاڵەوبەرامبەر خۆی لەبەر ناگرێ.

ئەبوبەکر هەڵەدنی 4/3/2018

م-ع-كانی