پارتی: حكومەتی عێراق هێزێكی زۆر و چەكی قورسی لە لەسەر ڕێگای كەركوك – هەولێر جێگیركرد

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 07:45

 

 

بەرپرسێكی باڵای پارتی ئاشكرای دەكات دوای بڕیاری كردنەوەی رێگای هەولێر – كەركوك لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بە پێچەوانەوە حكومەتی عێراق جموجوڵی نائاسایی سەربازی دەستپێكردووە و هێزێكی زۆری سەربازی نوێ و چەكی قورسی هێناوەتەوە ناوچەكە.

عەدنان كەكوكی وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركوك بە ماڵەپەڕی فەرمی پارتی ووتوە"دۆخی كەركووك زۆر خراپە و بەردەوام هێزە عێراقیەكان خۆیان بەسەر خەڵكی ئەو شارەدا‌ فەرز دەكەن و، دیاردەی كوشتن بەردەوامە و شەو نییە خەڵكی كەركووك له ‌دڵەڕاوكێدا نەژیێن و ''هێزێكی زۆریان هێناوە بۆ كەركووك و لەناو شار و دەوروبەری بڵاویان كردووەتەوە."

 

وتیشی: حكومەتی هەرێم بەوە تۆمەتبار دەكرا كە ڕێگایان بە ڕووی خەڵكی كەركووكدا داخستووە، بەڵام ئێستا ڕێگاكە له ‌لایەن حكوومەتی هەرێمەوە كراوەتەوە، كەچی حكومەتی عێراق لەجیاتی كردنەوەی ڕێگاكە، ئەمڕۆ شەش تۆپی دوورهاوێژی هێناوە و لە سنووری پردێ له ‌بەرامبەر پێشمەرگە دایناوە، به ‌بیانووی ئەوەی كێوماڵی سنووری حەویجە دەكەن و هێزێكی ر زۆریان كۆ كردووەتەوە."