مەسعود حەیدەر: عێراق تاوەكو 15ی مانگ موچەی پەروەردە و تەندورستی خەرج دەكات

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 08:07

 


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای دەكات حەیدەر عەبادی بەڵێنی داوە تاوەكو 15ی ئەم مانگە موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی خەرج دەكات.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی خەندان ی ڕاگەیاندووە : لەكۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و ئەندامانی لیژنەی دارایی، حەیدەر عەبادی پێی راگەیاندوون، تا 15ی ئەم مانگە موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە خەرجدەكات.

وتیشی ، "چاوەڕوانی بەڵێنی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەین، بۆ ناردنی موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە".