كوردستان 24: بەهۆی مەسرور بارزانیەوە، فڕۆكەخانەكان دەكرێنەوە

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 09:16

 


وەك ئاماژەیەك بۆ شكستهینانی هەوڵەكانی نیچیرڤان بارزانی ، ماڵپەڕی كوردستان 24 نزیك لە پارتی لە هەواڵێكدا بڵاویكردۆتەوە بەهۆی سەردانەكەی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بۆ واشنتن، بەرپرسانی ئەمریكای ڕازی كردووە بۆئەوەی بە جدی نێوەندگیری بكەن لە نێوان بەغدا و هەولێر و بەغدا بەڵێنی داوە بۆ ئەوەی بە زوتترین كات فڕۆكەخانەكان بكاتەوە.


ئەو سەرچاوەیە نوسیویەتی " لە ئایندەیەكی نزیكدا حكومەتی عێراق بڕیاری كۆتایهێنانی ئابڵوقەی ئاسمانی سەر فڕۆكەخانەكانی كوردستان دەدات و گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی ئاسایی دەبنەوە".


ئاماژەی بەوە كردووە" لەكاتی سەردانی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا و ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوەی باڵا و گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی وسەربازی و ئەمنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەرپرسانی ئەمریكا بڕیاری نێوەندگیریان داوە و بە جدی هاتوونەتە سەر خەت و پەیوەندی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەسەرپەرشتی واشنتن دروستبووە، عێراقییەكان بەڵێنیان داوە كە لە ماوەی داهاتوو بە چەند هەنگاوێكی جدی هەوڵی نزیكبوونەو ە وكۆتاییپێهێنانی كێشەكان دەدەن، لەوانەش چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی هەرێم و كردنەوەی فڕۆكەخانەكان.


هەواڵی پەیوەندیدار:

ڕۆژنامەیەكی عەرەبی: ڕكابەریەكی سەخت لە نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هەیە