هەڵەبجە بۆ کۆنفرانسی تایبەت بەهەڵەبجەش بانگهێشت نەکرا

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 09:15

جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت هەڵەبجە بۆ کۆنفرانسی تایبەت بەهەڵەبجەش بانگهێشت نەکرا ده‌شڵێت چەند ڕۆژێکە چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمم بەڵام بێ وەڵام بوون.

كاوه‌ عه‌لی جێگری پارێزگاری كه‌ركوك له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه‌ :"نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ساڵانە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکاتەوە "چەند ڕۆژێکە چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمم سەبارەت بە بانگهێشتنەکردنی هەڵەبجە بۆ واشنتۆن بۆ ئەوەی هۆکارەکان بزانین بەڵام بێ وەڵام بوون."

ناوبراو نوسیویه‌تیشی :"سەرەتا جێگای سوپاس و پێزانینە کە ساڵانە ئەو یادە لە زۆربەی ووڵاتان و سەفارەت و نوێنەرایەتەکان بەرزڕادەگیرێت و ئەم ساڵ لە واشنتۆن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ۱۳/۳/۲۰۱۸ کۆنفرانسێک سازدەکەن سەبارەت بەو یادە بەڵام جێگای نیگەرانیە ئەوە بۆ چەند ساڵێک دەچێت نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بانگهێشتکردنیاندا هیچ کەسێک لە هەڵەبجەوە بانگهێشت ناکەن."

ناوبراو ده‌شڵێت : ناڕەزای خۆمان گەیاندە نوێنەرایەتی و نوێنەری حکومەتی هەرێم بەڕێز بەیان سامی عبدالرحمن بەڵام ئەوە چەند ڕۆژێکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بۆ نەناردووین کە هۆی جی یە بەڕێزیان هەروەک چۆن هەڵەبجە لە کۆنفرانسی کویت بانگهێشت نەکراو و حکومەتی هەرێم تاوانەکەی خستە ئەستۆی حکومەتی عێراق وە هەڵەبجە بانگهێشت نەکرا بۆ برۆکسل بەبێ بوونی هیچ بیانوویەک ئێستا بۆ کۆنفرانسی تایبەت بە جینۆسایدی هەڵەبجە بانگهێشت ناکرێت؟"

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی