دوای سێ ساڵ لەداخستنی،ڕێگای موسڵ - دهۆك كرایەوە

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 11:16

دوای سێ ساڵ لە داخستنی بەهۆی هاتنی رێكخراوی داعشەوە ئەمرۆ دووشەممە5/3/2018 ڕێگای نێوان موسڵ -دهۆك كرایەوە.

فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك بەئامادەبونی نۆفل حەمادی پارێزگاری موسڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" رێگای نێوان دهۆك -موسل َیەكێكە لە رێگا بارزرگانیە گرنگەكانی عێراق و كردنەوەی رێگاكەش كاریگەری گەورەی دەبێت لەپیناو خزمەتكردنی هاوڵاتیاندا"

پارێزگاری دهۆك ،ئەوشی راگەیاند" كردنەوەی رێگاكە بۆ هاتوچۆی بارزرگانی و ئابوری دەبێت "

جێگەی ئاماژەیە ڕێگای نێوان موسڵ -دهۆك لەساڵی 2014ەوە و دواهاتنی رێكخراوی داعش بۆعێراق داخراوە و دواتریش بەهۆی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە كردنەوەی رێگاكە ئەوەندەی تر دواكەوت.


أ.س