ترلیۆنێك دینار بۆسەربودجەی هەرێم زیاد كرا

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 12:38


لەكۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بڕگەیەك بۆسەرپرۆژەیاسای بودجەی 2018زیادكراو بەپیێ‌ً ئەوبڕگەیە ترلیۆنیك دینارخرایەسەربودجەی هەرێم .


لەدوای ئەوەی پەرلەمانتارانی كورد رەخنەی زۆریان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2018ی عێراق گرت بەوەی كە پشكی هەرێم بۆلە12.7% كەمكرایەوە لە رۆژی شەممەی رابردوشدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاساكە درا لە كۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا برگەیەكی تر بۆسەر پرۆژەیاساكە زیادكرا.


بەپێی ئەو برگەیە كە بۆسەر پرۆژەیاساكە زیادكراوە سێ ترلیۆن دینار بۆسەر پرۆژەیاسای بودجە زیادكراوە كە تریلیۆنێكی تایبەتە بە موچە خۆرانی هەرێمی كوردستان و دووتریلیۆنەكەی تریشی تایبەتە بە حەشدی شەعبیەوە

أ.س