سلێمانی..بەشێك لە خانە نشینان گردبونەوە

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 12:49

كوردیوـ سلێمانی


پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ دوووشەممە 5/3/2018 ژمارەیەك لە خانەنشینانی سەربازی و شارستانی گردبونەوەیەكیان ئەنجامداو لە گردبونەوەكەشدا چەند داواكاریەكیان خستە روو .


گردبونەوەكە لەدوای ئەوە هات كە حكومەتی هەرێم ماوەی زیاتر لە سێ مانگە موچەی خانەنشینانی دابەش نەكردوە تا ئێستاش وادەی دابەشكردنی موچەی ئەو توێژەی ڕانەگەیاندوە.


لە گردبونەوەكەی ئەمڕۆدا بەیاننامەیەك خوێنرایەوە لەبەیاننامەكەدا ئەماژە بۆئەوە كرا كە حكومەت دەست بەجێ پاشەكەوتی موچە هەڵوەشینێتەوەو یاسای خانە نشینیش كەلەچەند رۆژی رابردودا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند كرا هەڵوەشێتەوە و موچەی خانە نیشینانیش بەهیچ شێوەیەك پاشەكەوت نەكرێت.


أ.س