سیستانی فتوایەکی نوێی له‌سه‌ر كارێكی فه‌یسبوك ده‌ركرد

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 13:23

 

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فه‌توایه‌كی نوێ ده‌رده‌كات و ده‌ڵێـت: ته‌شهیرو سوكایه‌تی به‌ بڕواداران و پیاوانی ئایینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆو پڕوپاگه‌نده‌ له‌سه‌ریان حه‌رامه‌ .

نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2018/3/5 بڵاوی كردۆته‌وه‌ تێیدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: پرسیارێك ئاراسته‌كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایه‌  تاوانی ئه‌وانه‌چیه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پڕوپاگه‌نده‌و درۆ به‌ناوی پیاوانی ئاییینی و بڕواداران بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و یان سوكایه‌تی و ته‌شهیریان پێ ده‌كه‌ن .

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو به‌پێی فه‌توای مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق ئه‌و كارانه‌ دوورن له‌به‌ها ئایینیه‌كانه‌وه‌و هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات كارێكی حه‌ڕامی ئه‌نجام داوه‌ .

م-ع-كانی