میدیایه‌كی لاهور تاڵه‌بانی ڤیدیۆیه‌كی كه‌مال كه‌ركوكی له‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 13:32

 

له‌سه‌ر روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ شاری كه‌ركوك، تاوه‌كو ئێستاش یه‌كێتی و پارتی یه‌كتری به‌ خیانه‌تكارو فرۆشیاری خاكی كه‌ركوك له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ڤیدیۆو به‌ڵگه‌و فایلی یه‌كتری هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌مجاره‌شیان میدیایه‌كی سه‌ر به‌ لاهور تاڵه‌بانی ڤیدیۆی كه‌مال كه‌ركوكی سه‌ركرده‌ی پارتی بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ دوو حاڵه‌تی جیاوازه‌ به‌رانبه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی .

ئه‌و میدیایه‌ی سه‌ر به‌لاهور تاڵه‌بانی له‌ مانشێته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: "بەڤیدیۆ؛ ببینە كەمال كەركوكی پێش 16ی ئۆكتۆبەر چۆن هەڕەشەی دەكرد و دواتر لەگەڵ حەشدی شەعبی چی دەكات؟" ، و نوسیویه‌تیشی: ئەو بەرپرسەی پارتن لە پیش 16ی ئۆكتۆبەر و پاش 16ی ئۆكتۆبەر رای خستۆته‌ڕوو و ده‌ڵێت: " ئەگەر حەشدی شەعبی بێت دەرسێكیان پێ دەدەین قەت لە بیریان نەچێتەوە"، دواتر لە گەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی دەستبازی دەكات.بە جلی كوردی".

 

م-ع-كانی