بەغدا گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێم لادەبات

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 05:42

 

 

لەگەڵ ئەوەی بە فەرمی درێژكردنەوەی وادەی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان باسی لێوەنەكراوە، بەڵام تاكو ئێستا درێژەی هەیە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی، پێشبینی كراوە كە بەشێوەیەكی سەرەتایی حكومەتی عێراقی بڕیاری هەڵپەساردنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بدات.

بەپێی لێدوانەكانی پێشووی بەرپرسانی عێراقی، تاكە كێشەی نێوان هەولێرو بەغدا لەبارەی فڕۆكەخانەكانەوە پرسی ئیدارەدانی ئەو فڕۆكەخانەیە، ئەوەش پێدەچێت یەكلایی كرابێتەوە.

جێگەی باسكردنە لەدوای پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، بەغدا بڕیاری گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكان و چەندین بڕیاری تری لەدژی هەرێم دەركرد.

 

ئـ . كـ