"عەبادی ، مووچەی سێ مانگی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی لەبەردەستە و پێش 15-3-2018 دەینێرێت"

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 05:40

 

كوردیو - هەولێر

حكومەتی عێراق بەڵێنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوە، بۆ ئەو مەبەستەش وادەیەکی نوێی دیاریکردووە.

 مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری گۆڕان بە كوردیوی راگەیاند، عەبادی لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەدا بە نوێنەرانی کوردی راگەیاندووە، مووچەی سێ مانگی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی لەبەردەستە و پێش 15-3-2018 دەینێرێت.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوە و کۆنفراسە رۆژنامەوانییەکاندا چەندینجار بەڵێنیداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و چەند جارێکیش هەمان بەڵێنی بە نوێنەرانی کورد لە بەغدا داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بەڵێنانەی جێبەجێنەکردووە.