وه‌زاره‌تی دارایی لابردنی پاشەكەوتی توێژێكی بردە بواری جێبەجێكردن

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 05:59

كوردیو - هەولێر

وه‌زاره‌تی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە له‌مه‌ودوا مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش به‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش بكرێت.

كه‌ژاڵ هادی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو  بە كوردیوی راگەیاند، لە هەفتەی رابردوو له‌سه‌ر كێشه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به‌ داعش سه‌ردانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌تیان كردووه‌ و داوایان لێكردووه‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی کەسوکاری شەهیدان هه‌ڵبگیرێت. 

وتیشی، وه‌زیری پێشمەرگە بەوەکالەت به‌ڵێنی پێداین كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ بكات و ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

كه‌ژاڵ هادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌ نوسراوی فه‌رمی ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به‌ داعش هه‌ڵگیراوه‌ و له‌م مانگه‌شه‌وه‌ مووچه‌كانیان بە تەواوەتی و  به‌بێ پاشكه‌وت پێده‌درێت.