كۆمپانیایەكە كەوتە نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 06:26

ئاژانسی ڕۆیتەرز  بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕوسی هەوڵدەدات کێشەی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکات.

بەپێی ئەو زانیاریانە كە رۆیتەرز دەستی كەوتووە ، لەو ئەو كەسانەی كە  گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەشداربوون، ئەگەر هەندێک لەو نەوتەی بەرهەمدێت لە ناوخۆی هەرێمدا بەکاربهێنرێت و بەغداش گومرگی دەرهێنان و هەناردەی نەوت بداتە کۆمپانیای ڕۆزنەفت، ئەوا هەرێم ئامادەیە پارەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.

یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوە کردووە، هەرێم چارەسەرێکی خێرای بە نووسراو ئاڕاستەی بەغدا کردووە و چاوەڕێی وەڵامی کۆتاییە، بەڵام بۆ چارەسەرێکی ماوە دوور پێویستە هەردوولا لەسەر بودجە و قەرزەکان ڕێکبکەون.

 ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای ڕۆزنەفت ئەرکی هەناردەکردنی نەوت و ڕاکێشانی بۆری غازی لە هەرێم گرتە دەست و لە بەرامبەریشدا ڕازیبوو بڕی دوو ملیار دۆلار پێشەکی وەک قەرز بداتە هەرێم، بەڵام ڕێککەوتنەکە لەلایەن بەغداوە دانی پێدا نەنرا و بە نایاسایی وەسف کرا.