سبەی یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆ لەفڕۆكەخانەی سلێمانیەوە بۆ سعودیە ئەنجام دەدرێت

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 07:03

 

كوردیو - سلێمانی

 

 

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بڕیارە سبەی چوار شەممە یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە فڕۆكەخانەی سلێمانیەوە، بۆ سعودیە ئەنجام بدرێت.

 

تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەكوردیو ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی چوار شەممە 7ی ئازاری 2018 یەكەم گەشت لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیوە بۆ سعودییە ئەنجام بدرێت.

 

هەورەها ووتیشی: گەشتی سبەینێ كەئەنجام دەدرێت تەنها بۆ گەشتی عومرەیە.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستانەوە، ئاڵۆزی لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بوو بەو هۆیەوە لەلایەن حكومەتی ناوەندە گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بۆ دەرەوەی عێراق قەدەغەكرا و لەدوای چەندین هەوڵ تاوەكو ئێستاش بڕیاری كردنەوەی گەشتی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتیەكانی هەرێم نەدراوە.

 

 

 

س ب