بەشێك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات دەگەڕێنەوە نزیك رووباری فورات

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 07:03

 

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، بەشێك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات كە چوبوونە عەفرین گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.

كۆلۆنێڵ (ڕۆبەرت مانینگ) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرشەكانی توركیا بۆ سەرعەفرین كارناكاتە سەر جەنگی دژی داعش و نابێتە هۆی وەستانی ئەركەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ووتیشی : هەندێك لە ئەركە سەربازییە پیادەكانی هەسەدە كە ئەمریكا مەشق و ڕاهێنانیان پێ دەكات و یەپەگە سەرپەرشتیان دەكات بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هێرشە ئاسمانیەكانی هاوپەیمانێتی دژی داعش بەردەوامی دەبێت و ئەركە سەربازیەكانیان لە سوریا گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتوەو شەڕڤانانیش هێشتا ئەو ناوچانەیان لەژێر دەستدا ماوە كە لە ڕێكخراوی چەكدارانی داعشیان سەندۆتەوە.

پێشتر پنتاگۆن ڕایگەیاندبوو، بەشێك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ پاڵپشتیكردن لە شەڕڤانان دژی سوپای توركیا بەرەو عەفرین چوون، هاوكات فەرماندەی ناوچەی سەربازی ناوەڕاستی ئەمریكاش هۆشداریدابوو لە پەڕینەوەی ئەو هێزانە بۆ عەفرین.

 

ئـ . كـ