سلێمانی... گردبونەوەی مامۆستایانی گرێبەست دەستی پێكرد

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 07:17

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێك لەمامۆستایانی گرێبەست لەسلێمانی گردبوەنەوە و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن دایانبمەزرێنن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 6ی ئازاری 2018 بەشێك لەمامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا لەسلێمانی گردبونەوە و داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لەگەڵ ئەوەی موچەی گرێبەستەكانیان بۆ زیاد بكەن، داواش دەكەن دایان بمەزرێنن.

 

ئەو مامۆستایانە ئاماژە بەوەدەكەن: ژیان و بارودۆخیان زۆر سەختە و پێویستە حكومەتی هەرێمی وەڵامی داواكارییەكانیان بداتەوە، چونكە بەشێك لە مامۆستایانی گرێبەست بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە وەك گرێبەست كار دەكەن.

 

 

 

س ب