كفری... گردبونەوەی قوتابیان دەستی پێكرد، داوای شكاندنی بایكۆت دەكەن

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 07:28

 


كوردیو - كفری

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێك لەقوتابیانی قەزای كفری گردبونەوەو داوا دەكەن مامۆستایان بایكۆت بشكێنن و پرۆسەی خوێندن دەست پێ بكاتەوە.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 6ی ئازاری 2018 بەشێك لەقوتابیانی قەزای كفری لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی كفری گردبونەوە و داوایان كرد پێویستە بەزوترین كات كۆتای بە بایكۆت لەلایەن مامۆستایانەوە بهێندرێت و دەست بەپرۆسەی خوێندن بكرێتەوە.

 

جێگای ئاماژە بۆ كردنە لەسلێمانی و هەڵەبجە و كەلار و چەند شاروشارۆچكەیەكی دیكە لەهەرێمی كوردستان، لەسەرەتای وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵەوە بەهۆی بەردەوامی سیستمی پاشەكەوتی موچە و دواكەوتنی، لەلایەن مامۆستایانەوە بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن كراوە.

 

 

 

س ب