وەزارەتی پەروەردە: پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیە

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 07:41

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی دەكەوێتە ڕۆژی پێنج شەممە و پۆشینی ئەو جلوبەرگانەش ئارەزوومەندانەیە.

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند:" ڕۆژی 'جلوبەرگی نەتەوەیی' كە دەكەوێتە ڕۆژی شەممە و لەبەر ئەوەی ڕۆژی شەممە پشووی فەرمییە لە قوتابخانەكاندا، پێویستە مەراسیمەكە لەگەڵ '۸ی مارس' ئەنجام بدرێت، واتە هەردوو مەراسیمەكە لە ڕۆژی پێنج شەممە تێكەڵ بكرێن و یادیان بكرێتەوە".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیە و پاڵەپەستۆ ناخرێتە سەر هیچ كەس لە پۆشینی.

 

 

 

س ب