هەڵەبجە... بەهۆی گۆڕینی تام و بون و ڕەنگەكەی، دابەشكردنی ئاو ڕاگیرا

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 07:43

 

كوردیو – هەڵەبجە – حەیدەر حەمەساڵح


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە‏ ‏‏ ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی گۆڕینی تام و بون و ڕەنگەكەی، دابەشكردنی ئاوی سەرچاوەی زەڵم ڕاگیرا.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە لەئاگاداری نامەیەكدا كەئاڕاستەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی كردووە، ڕاگەیاند: ئاگاداری دانیشتوانی هەڵەبجە دەكەین بەهۆی تەقینی ئاوی سەرچاوەی زەڵم، ئەمرۆ دابەشكردنی ئاو بەو گەرەكانەی ئاوی ئەحمەد ئاوایان پێدەدرێت ڕاگیراوە تا ئاوەكە ئاسایی دەبێتەوە.

 

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكردووە: لە ئێستادا تام و بۆن و ڕنگی ئاوەكە گۆڕاوە.

 

 

 

س ب