ئاگادارییەك لە وەزارەتی پەروەردەوە

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 07:30

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە رۆژی جل و بەرگی نەتەوەیی پێشدەخرێت.

وەزارەتی پەروەردە لە ئاگاداریكردنەوەیەكیدا كە دەست كوردیو كەوتووە دەڵێت : " رۆژی جل و بەرگی نەتەوەیی كە دەكەوێتە رۆژی شەممە (10-3-2018) لەبەر ئەوەی پشووی فەرمییە لەسەرجەم قوتابخانەكاندا پێویستە مەراسیەكە پێشبخرێت".

هەروەها هاتووە : " مەراسیمی جل و بەرگی نەتەوەیی لە (10)ـی مانگەوە پێشدەخرێت بۆ (8)ـی مارس كە هەر لەم رۆژەشدا رۆژی جیهانی ئافرەتانە و هەردوو مەراسیمەكە تێكەڵدەكرێت".

وەزارەتی پەروەردە لە كۆتایی روونكردنەوەكەیدا نوسیویەتی : " پۆشینی جل و بەرگری نەتەوەیی ئارەزوومەندانەیە و پاڵەپەستۆ ناخرێتە سەر هیچ كەسێك لە پۆشینیدا".


 

رێكان عزیز