" ئەگەر هەرێم خۆی نەوتەكەی بفرۆشێت، داهاتی زیاتر دەستدەكەوێت"

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 08:20

 

ئەمڕۆ سێشەممە بەشێك لەپەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا لەگەڵ حكومەتی هەرێم و بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان لەهەولێر كۆدەبنەوە و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: ئەگەر هەرێم خۆی نەوتەكەی بفرۆشێت داهاتی زیاتر دەستدەكەوێت.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 6ی ئازاری 2018 حاكم سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: حكومەتی عێراق بڕی 500 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت لەبەرامبەر 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم.

 

حاكم سەرحان سلێڤانەیی ووتیشی: ئەگەر حكومەتی هەرێم خۆی نەوتەكەی بفرۆشێت داهاتی زیاتر دەست دەكەوێت وەك لەو بڕە پارەیەی كە بەغدا بەنیازە بۆی بینێرێت.

 

جێگای ئاماژەبۆكردنە ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێك بەشێك لەپەرلەمانتارانی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ حكومەتی هەرێم و بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان لەهەولێر كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر بودجەی عێراق و پشكی هەرێم دەكەن.

 

 

 

 

س ب