له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى منداڵه‌ ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌كه‌ى هه‌ڵشۆوه‌ پۆلیس زانیارى ئاشكرا كرد

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 08:45

له‌ رووداوێكدا منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ له‌ ناحیه‌ی هه‌ڵشۆی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین گیانی له‌ده‌ستداو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسیش راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌وه‌ بلاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30، منداڵێك به‌ناوی ( هـ . م . ئـ ) ته‌مه‌ن 2 ساڵان، دانیشتووی ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ ـ قه‌زای پشده‌ر ـ قه‌ڵادزێ، له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا خنكا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: "به‌وته‌ی كه‌سوكاری منداڵه‌كه‌، پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا چۆته‌ سه‌ر ڕوباری ناحیه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ناو ئاوه‌كه‌ و پاشان بردویه‌تی و دواتریش به‌مردووی دۆزراوه‌ته‌وه‌".

ئاشكراشیكردوه‌: "دوای گه‌یاندنی منداڵه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی، ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".

 

هونه‌ر بانه‌گولانی