هەڵەبجە... واژۆ لەسەر جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی گرنگ كرا

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 09:41

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەساڵح

 

ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، واژۆ لەسەر چوار پرۆژە لەگەڵ ڕێكخراوی GIZ ی ئەڵمانی كرا كە ئەو چوار پرۆژە بودجەكانیان لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە دابین دەكرێت.

 


كاوە شیخ عەلی جێگری پرێزگاری هەڵەبجە بۆ كارو باری هونەری لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : پرۆگرامی Qudra لە كۆی هەشت پرۆژەی پێشنیازكراوی بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە چوار پرۆژە هەڵبژێراون بۆ جێبەجێكردن لە سنوری پاریزگای هەڵەبجەدا.

 

ئەو پرۆژانە خۆی دەبینێتەوە لە دروستكردنی هەفتە بازاڕێك لەگەڵ پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی داباشكردنی كارەبای شارەزوور و دامەزراندنی فیدەرێكی kv11 یە وە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجەش دروستكردنی پڕۆژەی تۆڕی ئاوە وە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەش پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەیە.

 

هەروەها ڕاشیگەیاند : بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ هەر چوار پرۆژەكە دابین كراوە زیاتر لە 280 ملیۆن دینارە و لە پرۆژەی پرۆگرامی Qudra یە بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ ڕێكخراوی GIZ ی ئەڵمانی لە سەر بودجەی دابینكراو لە لایەن یەكێتی ئەوروپاوە جێبەجێ دەكرێت .

 

 

 

 

 

س ب