لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەكان، فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 10:11

 

بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: تەنها بڕیارێك لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقیەوە هاتووە بە دەستپێكردنی گەشتی عومرە بۆ عومرەكارانە.

 

بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەبارەت بە دەنگۆی بڵابونەوەی دەستپێكردنەوەی گەشتە دەرەكیەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، كەتێیدا هاتووە:" بە هەموو لایەكی ڕادەگەینین تەنها بڕیارێك لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقیەوە هاتووە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە بۆ عومرەكارانە".

 

لەڕونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە: بڕیارە سبەێنێ چوارشەمە ٧-٣-٢٠١٨ یەكەمین گشتی عومرە لە فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی ڕاستەوخۆ بۆ ووڵاتی سعودیە دەست پێ بكات وە جگە لەمە تائێستا هیچ بڕیارێكی تر نەگەیشتووەتە لامان بۆ گەشتەكانی تری دەرەكی .


 

 

 

س ب