ئه‌ڵمانیا چاودێری ره‌وشی كه‌ركوك ده‌كات

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 10:28

 

دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاره‌كه‌، وه‌فدێكی راوێژكارانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند: به‌ وردی چاودێری ره‌وشی كه‌ركوك ده‌كه‌ین، چونكه‌ زۆربه‌ی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و شاره‌یه‌.

 

نێڵس ۆرمس سه‌رۆكی وه‌فدی راوێژكارانی ئه‌نگێلا مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: له‌نزیكه‌وه‌ له‌ره‌وشی كه‌ركوك ده‌كۆڵینه‌وه،‌ چونكه‌ زۆربه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان عێراق وهه‌رێم كاریگه‌یرییان له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك هه‌یه‌.

نێڵس ۆرمس وتیشی: له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیایه‌كن بۆ پێگه‌یاندنی گه‌نجانی سه‌ركرده‌ له‌عێراق و ئه‌كادیمیاكه‌شیان له‌شاری سلێمانی داده‌مه‌زرێنن.

جێگه‌ی باسه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكارانی ئه‌نگێلا مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رۆكایه‌تی نێڵس ۆرمس، سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رسی حزبی و حكومی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌.

 

 

ش.م