پشدەر... منداڵێك لەناو ئاودا دەخنكێت

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 10:39

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆسێ شەممە كاتژمێر 7:30 خولەك منداڵێكی دانیشتوی ناحیەی هەڵشۆ لەبەردەم ماڵی خۆیاندا خنكاوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە. .

لەڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردوەتەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆسێ شەممە كاتژمێر 7:30 خولەك منداڵێك بەناوی ( هـ . م . ئـ ) تەمەن 2 ساڵان، دانیشتووی ناحیەی هەڵشۆ ـ قەزای پشدەر ـ قەڵادزێ لەبەردەم ماڵی خۆیاندا خنكا."
ئەوەش هاتووە"بەوتەی كەسوكاری پاش ئەوەی منداڵەكەیان لەبەردەم ماڵی خۆیا چۆتە سەر ڕوباری ناحیەكە كەوتۆتە ناو ئاوەكە و پاشان بردویەتی و دواتریش بەمردووی دۆزراوەتەوە."


لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە"دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێكاری بۆ تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە."


أ.س