نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به‌ كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 10:51

 

وەزارەتی دارایی كۆتاییهێناوە بەدابەشكردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی 2017ی سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم، بەڵام تاوه‌كو ئێستا لیواكانی نەوت و گازو خانەنشینان هیچ وادەیەك بۆ موچەكانیان دیاری نەكراوە، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی نوێترین زانیاری ئاشكرا ده‌كات.

حازم ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێم ڕایگەیاند: تائێستا به‌ فه‌رمی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ دابەشكردنی موچەی خانەنشینی ئاگادارنەكراوینەتەوە، ئێمەش چاوەڕوانی ئەو وەزارەتە دەكەین وادەكە ڕابگەیەنێت.

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێم وتیشی: هەركاتێك پارەی پێویست بۆ موچەی خانەنشینان لەبەردەستدابوو وادەی دابەشكردنەكەی ڕادەگەیەنرێت و موچەكانیان پێدەدرێت.

ماڵپه‌ڕی snn له‌ زاری سەرچاوەیەكی باڵای وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆته‌وه‌، حكومەتی هەرێم هەموو ئامادەكاریەكانی بۆ دابەشكردنی موچەی خانەنشینان دەستپێكردوەو پارەی پێویستیش لەبەردەستدا هەیە.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناو ئاشكرا بكرێت ده‌ڵێت: ئەگەر رۆژی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وەزارەتی دارایی بەفەرمی دابەشكردنی موچەی خانەنشینان ڕانەگەیەنێت، ئەوا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت.

 

 

ش.م