بۆتاوتوێكردنی پرۆسەی خوێندن ، لیژنەی پەروەردە وخوێندنی باڵای پەرلەمان و وەزیری پەرەوەردە كۆدەبنەوە

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 10:50

بەمەبەستی تاووتوێكردنی پرسەكانی پەیوەست بەپرۆسەی خوێندن، سەعات 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 06/03/2018، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ پشتیوان صادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبویەوە.


لە ‌كۆبوونەوەكەدا، كە بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگرو بریاردەرو ژمارەیەك له ‌ئەندامانی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمان بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پرسەكانی پەیوەست بەپرۆسەی خوێندن كرا، بەتایبەتی چۆنیەتیی رێكخستنی تاقیكردنەوە گشتییەكان و پلانەكانی وەزارەت بۆ پێشخستنی سێكتەری پەروەردە لە هەرێم باسییان لێوه ‌كرا.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێم، كارەكانی وەزارەتەكەی بۆ پێشخستنی سێكتەری پەروەردە و بەربەستەكانی بەردەمی بۆ لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمان روونكردەوەو رایگەیاند: "قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانی ئەم ساڵانەی دواییی هەرێم كاریگەریی هەبووە لەسەر پرۆسەی خوێندن".


لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا پەرلەمانتارانی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمان داوای روونكردنەوەیان لەبارەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی هەرێم و چۆنیەتیی چاودێریكردنی پرۆسەی خوێندن له ‌خوێندنگا ئەهلییەكان و بەرزكردنەوەی ئاست و كوالیتیی خوێندن لەگەڵ وەزیری پەروەردە تاووتوێ كرد.


أ.س