وه‌زاره‌تی په‌روه‌ر‌ده‌: كاتی ناردنی مووچه‌ له‌ به‌غدا دیار نییه‌

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 11:22

 

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، لێژنەکانی وردبینی لە کوردستانن، بەڵام ھیچ باسی مووچە و شتی وا لەئاردا نییە.

دوای بڵاوبوونەوەی هه‌واڵی ته‌وابوونی کاری لێژنەکانی وردبینی و دابه‌شكردنی مووچه‌ی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو، د. یوسف عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاند: ئاگام لەو بابەتە نییە، چونکە لێژنەکە لە کارەکانی بەردەوامە و ھێشتا کارەکانی تەواو نەبووە و ئێستا لەلای ئێمە کار دەکەن و لەم بەڕێوەبەرایەتییەوە دەچن بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وتیشی: نازانم کەی كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ تەواو دەبێت، لەبەر ئەوەی ئەوان زانیاریی ئەوەمان پێ نادەن، ھەر جارێک وردبینی بۆ شتێک دەکەن، بۆ ئەوەش پێمان ناڵێن فڵان ئیش دەکەین و کاتی تەواوبوونی کارەکەشمان پێ ناڵێن.

سه‌باره‌ت به‌ ناردنی موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ش له‌م مانگه،‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق، بەڕێوەبەری د. یوسف عوسمان بۆ باسنیوز ده‌ڵیت: ئه‌و لیژنه‌یه‌، ھیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ كاتی دابه‌شكردنی مووچە به‌ ئێمه‌ نه‌وتووه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ش كه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ گوایه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی سێ حكومه‌تی عێراقی مووچه‌ی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی ده‌نێرێت نازانم تا چه‌نده‌ راسته‌.

 

 

ش.م