ژماره‌یه‌ك پۆستی حكومی پارێزگای سلێمانی ده‌نگیان بۆ درا

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 11:55

 

ئەنجومەنی سێشه‌ممه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، پارێزگای سلێمانی دەنگی بۆ هەڵبژاردنی ژماره‌یه‌ك لەوکەسانەدا کە خۆیان کاندید کردبوو بۆ پۆستی حکومی لە پارێزگاكه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئازاری 2018، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ٤٥ مین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێداو دەنگیدا بەهەڵبژاردنی چەند بەرپرسێکی سنوری پارێزگای سلێمانی.

لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، دەنگدرا بۆ جێگری کارگێڕی پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی چەمچەماڵ بەڕێوەبەرانی شەهید و ئەنفالکراوانی و مین و وەبەرهێنانی سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان.

بڕیاره‌ ئەو ناوانەش ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدەن و دەست بەکاربن.

 

 

ش.م