سەبارەت بە هەڵوێستی كورد، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی كورد لەبەغداد كۆدەبێتەوە

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 11:46

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڵوێستی كورد، لەگەڵ پەرلەمانتارانی كورد لەبەغداد كۆببێتەوە .


تاڤگە ئەحمەد، پەرلەمانتاری كورد لەبەغداد بە ئاژانسی (أخباریە) ی راگەیاندوە" بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە 6/3/2018 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڵوێستی كورد، لەگەڵ پەرلەمانتارانی كورد لەبەغداد كۆببێتەوە ."


ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندوە" كۆبونەوەكە لەگەڵ چوار ئەندامی لیژنەی دارایی كوردو پەرلەمانتارانی تردا  بەرێوە دەچێت و كۆبونەوەكەش بۆئەوەیە كە چۆن كورد ئەو بارو دۆخە كەئێستا بەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتووە تێپەرێنێت"


أ.س