گه‌رمیان... به‌ تۆمه‌تی دزی ژن و پیاوێك ده‌ستگیركران

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 12:27

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌ تۆمه‌تی دزینی گواره‌ی منداڵان و ژماره‌یه‌ك تاونی دزینی دیكه‌، ژن و پاوێك ده‌ستگیركران، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاسایشی رزگاری زانیاری زیارت ئاشكرا ده‌كات.


ئاسایشی رزگاری رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 6ی ئازاری 2018، به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك دزی، ژن و پیاوێك ده‌ستگیركران،‌ كه ‌تۆمه‌تبارن به‌ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك تاوانی دزی له‌ ناحیه‌كه‌.

ئاسایش بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ دوو مانگی رابردوو، له‌ ناحیه‌ی رزگاری، گواره‌ی ئاڵتون له‌ گوێی ژماره‌یه‌ك منداڵ دزران، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ژن وپیاوه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.

ژنه‌كه‌ ناوی (ژ، ف، م) و پیاوه‌كه‌ش ناوی (ک، م، س)ه‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ-یان پێبووه‌، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایش دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ خه‌ڵكی ناحیه‌یه‌كی نزیكی سلێمانین.

 

 

ش.م