وەزارەتی پەروەردە لەناوچەكانی بایكۆت پشوەكانی بەهارەی كەمكردەوە

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 12:55


بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجەی رایدەگەیەنینن بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانەوە و لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ ئەوەی بابەتەكانی خوێندن تەواوبكرێت و جێ ماوەكانی بایكۆت و دەوام نەكردن كەمبكرێتەوە لەسەر قوتابیان و خوێندكاران، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەسەڵاتمان پێدراوە كە پشووە فەرمیەكان كەمبكەینەوە.


لەئاگادارینامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانی (سلێمانی- هەڵەبجەی شەهید – گەرمیان) رایانگەیاندوە وئاراستەی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاكان كراوە هاتووە"


لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ ئەوەی بابەتەكانی خوێندن تەواوبكرێت و جێ ماوەكانی بایكۆت و دەوام نەكردن كەمبكرێتەوە لەسەر قوتابیان و خوێندكاران، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەسەڵاتمان پێدراوە كە پشووە فەرمیەكان كەمبكەینەوە."


لەبەشێكی تری ئاگادارینامەكەدا ئەوەش هاتووە"لەبەر ئەوە ئاگاداری گشت ناوەندەكانی خوێندن بكەن كە تا كۆتایی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم تەنها رۆژی سێشەممە 20/3/2018 هەتا رۆژی شەممە 24/3/2018 پشووەو رۆژی یەك شەممە 25/3/2018 دەوامی ئاساییە وواتە هەر پشوویەكی فەرمی تر هەبێت ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوە."


أ.س