فراكسیۆنی یەكگرتوو: موچە خۆران بونەتە قوربانی نێوان هەرێم و بەغداد

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 13:12

 

دوای ئەوە ئەمڕۆ سێ شەممە كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و نوێنەرایەتی حكومەت سەبارەت بە هەڵوێستی كورد، لەگەڵ پەرلەمانتارانی كورد لەبەغداد و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوە ،فراكسیۆنی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێم شەفاف نیە لە داهاتی نەوت و گازی هەرێم و موچە خۆران بونەتە قوربانی نێوان هەرێم و بەغداد.


شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری یەكگرتوو سەرۆكی لیژنەی ووزەو سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند لەكۆبونەوەی ئەمرۆی فراكسیۆنەكانو سەرۆكایەتی حكومەتو پەرلەمان و نوینەرانی كورد گەیشتینە ئەوەی كە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغداد دەستی دەستی بە موچەخۆران دەكەن و بونەتە قوربانی."


شێركۆ جەودەت ئەوەشی راگەیاند" حكومەتی هەرێم داتاو زانیاری ڕاست و دروست ناخاتە ڕوو بۆیە ئێمە نەباوەرمان بە داتاكای هەرێمە نەباوەریشمان بە داتاكانی بەغدایە هەردوكیان دەستی دەستی بە هاوڵاتیان و بەتایبەتی تریش فەرمانبەران بۆەمەبەستی هەڵبژاردنەكان"


ئاماژەی بەوەشدا"پێویستە حكومەتی هەرێم یان راستگۆیانە نەوتەكەی بفرۆشێت و موچەكەی بداتە فەرمانبەران یان ئەوەتا نەوتەكەی رادەستی بەغداد بكات "


بەپێی زانیارییەكانی كوردیو لە ئێستا حكومەتی هەرێم ڕۆژانە 350هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و داهاتەكەشی مانگانە بە داهاتی ناو خۆوە زیاترلە 800ملیار دینار و كەچی نیوەی ئەو پارەیە بەدوومانگ جارێك بۆموچەی فەرمانبەران بە پاشەكەوتەوە خەرج دەكات.


أ.س