ڤیدیۆ... سه‌فین دزه‌یی ئاماده‌نه‌بوو گوێ له‌ رۆژنامه‌نوسان بگرێت و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی به‌په‌له‌ جێهێشت

سێ شەممە, 06 ئازار 2018 14:24

 

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوێ له‌ پرسیاری رۆژنامه‌نوسان ناگرێت و به‌په‌له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌جێ ده‌هێڵێت .

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی باسی له‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌ندامه‌ كورده‌كانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقى كرد كه‌ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام دوای قسه‌كانی خۆی ئاماده‌نه‌بوو گوێ له‌ رۆژنامه‌نوسان بگرێت و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی به‌په‌له‌ جێهێشت .

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژنامه‌نوسان خۆیان ئاماده‌كردبوو بۆ ئاراسته‌كردنی چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر كۆی دۆخی ئێستای هه‌رێم و قه‌یرانه‌كان و چاره‌نوسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان و چه‌ندین بابه‌تیتر .

كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:

م-ع-كانی