شەرڤانەكانی خۆرهەڵاتی فورات دەگەڕێنەوە عەفرین

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 06:19

 

 

وتەبێژی فەرمی جەیش ئەسوار ڕایگەیاند، ئەوان هێزەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات كشاندۆتەوەو بەرەو عەفرین بەڕێ كراون.

(ئەبو ئەمیر ئیدلەبی) وتەبێزی فەرمی جەیش ئەسوار لەناو شاری ڕەققە لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی: ئەو هاوڵاتیانەی كە لە شەهباو ئیدلەبەوە لەبەر شەڕ كۆچیان كردبوو بۆ عەفرین، ئیستاكە گیانیان لە مەترسیدایەو ڕۆژانە لێیان دەكوژرێت، ئێمە بڕیارمان داوە كە گەلی خۆمان بپارێزین و یارمەتی یەپەگە بكەین.

ئەبو ئەمیر ئاشكراشی كردووە، كە لە ڕەققە (3) هەزار شەڕڤانمان هەیە، ئێمە ئێستا بەشێكی هەرە زۆر لە هێزەكانمان بەڕێكردووە بۆ عەفرین.

ئەبو ئەمیر ئەوەشی وتوە، كە هیچ جیاوازیەك لە نێوان داعشی ڕەققەو داعشی عەفریندا نییەو بۆ پاراستن و ڕزگاركردنی گەل لە دەستی داعش شان بە شانی یەپەگە لە دژی داگیركەران لە عەفرین شەڕ دەكەن.

ئەبو ئەمیر ڕایگەیاندووە، دوای ڕزگار كردنی گەلی عەفرین دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ ڕەققە.

 

ئـ . كـ