سلێمانی... 55هەمین خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستی پێكرد

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 07:14

 

كوردیو - سلێمانی


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لەمامۆستایانی ناڕازی سلێمانی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبونەوە و دوپاتیان كردەوە تاوەكو داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت، بایكۆت ناشكێنن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 7ی ئازاری 2018 بەشێك لەمامۆستایانی ناڕازی سلێمانی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبونەوە و شەقامی سەرەكی بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەیان داخست.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە گردبونەوەكەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانی 55هەمین خۆپیشاندان بوو كەئەمساڵ ئەنجامیانداوە و تێیدا داوایان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كردووە بڕیاری سیستمی پاشكەوتی موچە هەڵبوەشێندرێتەوە و لەكاتی خۆیدا موچەی موچەخۆران دابین بكرێت.

 

 

 

 

 

س ب