بەغدا موچەی سێ مانگی چەند بەڕێوبەرایەتیەك دابەش دەكات

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 07:26

 

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: موچەخۆرانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە و نوسینگەی زانیاری، سێ موچەی ساڵی ڕابردوو وەر دەگرن.

 

سالار عەبدوڵا محەمەد بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بڕیارە سێ موچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە و نوسینگەی زانیاری ساڵی ڕابردو دابەش بكرێت.

 

هەروەها ووتیشی: ڕۆژی شەممە۱۰ی ئازار لیژنەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن، بەمەبەستی وەرگرتن و خەرجكردنی موچەی مانگەكانی ۱۰ و ۱۱ و ۱۲ی ساڵی ۲۰۱۷.

 

 

 

 

س ب