قەڵادزێ... زیندانیانی سیاسی دژی بڕینی موچەكانیان گردبونەوە

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 07:36

 


كوردیو - قەڵادزێ

 


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە زیندانیانی سیاسی لە قەڵادزێ دژی بڕینی موچەكانیان گردبونەوە و هۆشداریش دەدەن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 7ی ئازاری 2018 بەشێك لەزیندانیانی سیاسی لەبەردەم قائمیقامیەتی قەڵادزێ دژی بڕینی موچەكانیان گردبونەوە و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن داواكارییەكانیان جێبەجێ بكەن.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە پەرلەمانی كوردستان لەهەفتەی ڕابردوودا پرۆژە یاسایی چاكسازی خانەنیشینی موچە و دەرماڵەی موچەخۆرانی هەرێمی پەسەند كرد كەبەپێی ئەو پرۆژە یاسایە موچەی سەرجەم خانەنیشانانی ناسایی لەهەرێم هەڵدەوەشێتەوە.

 

 

 

 

س ب