یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە سلێمانیەوە بۆ سعودییە ئەنجام درا

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 07:55

 

كوردیو - سلێمانی


بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆ لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بەرەو سعودییە ئەنجام دراو بڕیاریشە ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتێكی ڕاستەوخۆ بەرەو سعودیە ئەنجام بدرێت.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كەدەست كوردیو كەوتوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئازاری 2018 یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆ لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بەمەبەستی گواستنەوەی عومرەكارانی ھەرێم بەرەو سعودییە ئەنجام دراو بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ كاروانێكی دیكە لەعومرەكارانی هەرێم لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگاتە سعودییە.

 

هەروەها ڕۆژی هەینی كاروانێكی دیكەی عومرەكاران لەفڕۆكەخانەی سلێمانیەوە كەژمارەیان 158 كەسە بەرەو سعودییە بەڕێدەكەون.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كەدەست كوردیو كەوتوە تەنها كرێی فڕۆكە بۆ عومرەكاران 612 دۆلارە ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر 440 دۆلار بووە بۆ هەر عومرەكارێك.

 

 

 

 

س ب