هەڵەبجە... مامۆستایان لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق گردبونەوە

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 08:28

 

كوردیو – هەڵەبجە


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لەمامۆستایانی ناڕازی پارێزگای هەڵەبجە گردبونەوە و دوپاتیان كردەوە تاوەكو داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت، بایكۆت ناشكێنن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 7ی ئازاری 2018 بەشێك لەمامۆستایانی ناڕازی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی جێبەجێ نەكردنی داواكارییەكان لەبەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەهەڵەبجە گردبونەوە پەیامی مامۆستایانی ناڕازییان گەیاندە نوێنەرانی كورد لەبەغدا.


لەبەرامبەردا د.موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لەمامۆستایانی ناڕازی لەهەڵەبجەكرد و دوپاتی كردەوە داواكارییەكانی مامۆستایان دەگەیەننە شوێنی خۆی.


جێگای ئاماژە بۆكردنە هاوشێوەی پارێزگای هەڵەبجە لەئێستادا بەشێك لەمامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانی لە خۆپیشانداندان و لەیادی ڕاپەرینە مەزنەكەی 7ی ئازاری سلێمانی، بەڕێپێوانێك بەرەو ئەمنەسورەكە بەڕێكەووتن.

 

 

 

 

 

س ب