سلێمانی... دژی داگیركردنی كارگەی جگەرەكە، گردبونەوە دەستی پێكرد

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 08:47

 

كوردیو - سلێمانی


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لەڕۆشبیران و مامۆستایانی زانكۆ و چالاكوانانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دژی داگیركردنی كارگەی جگەرەكە لەسلێمانی گردبونەوە و هۆشداری دەدەن.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 7ی ئازاری 2018، بەشێك لەڕۆشبیر و مامۆستای زانكۆ و چالاكوانانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەبەردەم كارگەی جگەرەكە لەسلێمانی گردبوەنەوە و ڕایانگەیاند: لەئێستادا هەوڵێك هەیە لەلایەن ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و حزبییەوە كارگەی جگەرەكە داگیر بكرێت و بكرێتە موڵكی حزبی و ئەهلی.

 


هەروەها ئاماژەیان بەوەش كرد: لەگەڵ ئەوەی پلانی داگیركردنی ئەو كارگەیە هەیە، بودجەیەكیش بۆ نۆژەنكردنەوەی كارگەكە دابین كراوە بەڵام ئەو بودجەیەش خوراوە و كارگەكە نۆژەن نەكراوەتەوە.

 


لەگردبونەوەكەی ڕۆشبیران و مامۆستایانی زانكۆ و چالاكوانانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ئەوەش خرایەڕوو: جگە لەكارگەی جگەرەكە لەسلێمانی، بینای چەند قوتابخانە و شوێنی گشتی دیكە لەمەترسیدان و پلان هەیە داگیر بكرێن.

 

 

 

 

س ب