د.موسەننا ئەمین: كێشەی موچەخۆرانی هەرێم لەدوای هەڵبژاردنەكان چارەسەر دەكرێت

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 09:05

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێشوازی مامۆستایانی ناڕازی لەپارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند: كێشەی موچەخۆرانی هەرێم لەدوای هەڵبژاردنەكان و ڕێككەوتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا چاسەر دەكرێت.

 

 

ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لەمامۆستایانی ناڕازی پارێزگای هەڵەبجە، لەبەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو پارێزگایەدا گردبونەوە و د.موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەپێشوازی مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند: ئێمە لەسەرەتاوە باوەڕمان وابووە كەحەیدەر عەبادی ڕاستگۆ نیە لەچارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و ئێستاش هەمان باوەڕمان هەیە.

 


هەورەها ووتیشی: ئەوەی ئێستا لەهەرێمی كوردستان ڕوودەدات، كێشەی سیاسیەو سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت برسێتی و كێشەكانی هەرێم بقۆزێتەوە بۆ پڕوباگەندەی هەڵبژاردن و بچوكردنەوەی هەرێمی كوردستان.

 


د.موسەننا ئەمین ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا بەهۆی فشاری ناوخۆی و دەرەكیەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەی بۆ ووردبینی ناردە هەرێم و بڕێك پارە دەنێرێت بۆ موچەخۆران، بەڵام پێش بینی دەكەم ئەمە كێشەكانی هەرێم و موچەخۆران چارەسەر ناكات و لەدوای هەڵبژاردنەكان و ڕێككەوتنێكی نوێ،كێشەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەكرێت.

 

 

 

 

س ب