كۆیە... فەرماندەیەكی حزبی دیموكراتی ئێران تیرۆركرا

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 09:06

 

حیزبی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردوو كادر و فەرماندەیەكی حیزبی دیموكراتی كوردستان تیرۆركرا.

 


حیزبی دیموكراتی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو 6/7ی ئازاری 2018 قادر قادری، كادر و فەرماندەی حیزبی دیموكراتی كوردستان كە بە ئۆتۆمبێلی خۆی بە سەردانێك چوو بووە مێحوەری بالیسان_چوارقوڕنە، درەنگانی شەو دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللەو تیرۆر دەكرێت.

 


لەڕاگەیەندراوەكەی حیزبی دیموكراتی كوردستاندا ئەوەش هاتووە: تەرمەكەی قادر قادری زیاتر لە 20 گوللەی پێوەبووە و لە نزیك گوندی هەرتەلێ دۆزراوەتەوە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: تەرمەكەی لەلایەن پۆلیس بۆ نەخۆشخانەی ڕانیە ڕاگوێزراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

 


جێگای ئاماژەبۆكردنە كوشتنی ئەو فەرماندەیەی حزبی دیموكراتی ئێران لەكاتێكدایە پێش چەند ڕۆژێك لەهەولێر فەرماندەیەكی هەمان حزب بەهۆی بۆمبی چێندراوەوە ئۆتۆمبێلەكەی تەقیەوە و خۆی و كوڕێكی بریندار بوون و دواتر كوڕەكەی گیانی لەدەستدا.

 

 

 

 

 

س ب